كاتی ھێنانەوەی تەرمی مام جەلال ئاشكرا كرا

"یەكەم رۆژی پرسەی لە سلێمانی دەبێت"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای كرد رۆژی ھەینی تەرمی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتی و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق، لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێندرێتەوە كوردستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند: "رۆژی ھەینی تەرمی مام جەلال، دەگەڕێندرێتەوە سلێمانی".

گوتیشی: "رۆژی یەكەمی پرسەكەی مام جەلال، لە  سلێمانی دەبێت و رۆژی دووەمی پرسەكەشی لە ھەولێر و كەركووك و چەند شارێكی دیكە بەڕێوەدەچێت".

مام جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌ ساڵی 2012، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ نه‌خۆشكه‌وت و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریش گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی چاریته‌، له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست گه‌ڕێنرایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

رۆژی 3/10/2017، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا، له‌ به‌رلین كۆچی دواییكرد.