كاتی ھێنانەوەی تەرمی مام جەلال ئاشكرا كرا
"یەكەم رۆژی پرسەی لە سلێمانی دەبێت"
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای كرد رۆژی ھەینی تەرمی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتی و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق، لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێندرێتەوە كوردستان.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند: "رۆژی ھەینی تەرمی مام جەلال، دەگەڕێندرێتەوە سلێمانی".
گوتیشی: "رۆژی یەكەمی پرسەكەی مام جەلال، لە سلێمانی دەبێت و رۆژی دووەمی پرسەكەشی لە ھەولێر و كەركووك و چەند شارێكی دیكە بەڕێوەدەچێت".
مام جه‌لال تاڵه‌بانی، له ساڵی 2012، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه نه‌خۆشكه‌وت و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریش گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی چاریته، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 3/10/2017، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا، له به‌رلین كۆچی دواییكرد.