ئه‌مڕۆ ته‌رمى تاڵه‌بانى له ده‌باشان به خاك ده‌سپێردرێت
K24 – سلێمانى:
بڕياره دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى دواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ كوردستان له ده‌باشانى نزيك شارى سلێمانى به خاك بسپێردرێت.
مه‌راسيمى پێشوازيكردن له ته‌رمى مام جه‌لال له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانييه‌وه ده‌ستپێده‌كات و دواتر ته‌رمى مام جه‌لال ده‌برێته مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى نوێژى له‌سه‌ر بكرێت و پاشان به‌ره‌و گردى ده‌باشان له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و به ناو ئاپۆڕاى خه‌ڵكدا ده‌برێت بۆ ئه‌وه‌ى له دوا مه‌نزڵى به خاك بسپێردرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى ناوچه‌كه و جيهان له مه‌راسيمه‌كه‌دا ئاماده بن.
رۆژى چوارى ئه‌م مانگه مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا كارنامه‌ى مه‌راسيمى پێشوازيكردن و ئه‌سپه‌رده‌كردنى ته‌رمى مام جه‌لالى راگه‌ياندبوو.
كارنامه‌ى مه‌راسيمه‌كه:
یه‌كه‌م: ته‌رمی سه‌رۆك، پێش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌پێی پرۆتۆكۆڵی پێشوازی له سه‌رۆك، به‌رنامه‌ی ره‌سمی و جه‌ماوه‌ری و سیاسی، له‌فڕۆكه‌خانه، مه‌راسیمه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
دووه‌م: كه‌ژاوه‌ی شكۆمه‌ندیی سه‌رۆك، بۆ دوا نوێژی به‌ره‌و دیوانی خودا به‌ڕێكردن، به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره، به‌ڕێ ده‌كرێت.
سێهه‌م: له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌وه، سه‌رۆك، به‌ره‌و دوائارامگای ژیانی، له ده‌باشان، كه هه‌وارگه‌ی دڵگیری خۆی بوو، چونكه رۆژانه دڵی به‌وه خۆش ده‌بوو سلێمانی به‌ئاوه‌دانی و جوانیی ده‌بینی. به‌ئاماده‌بونی میوانانی مام جه‌لال و جه‌ماوه‌ری خه‌مبار، دوا دیداری دڵسۆزانی مام و گه‌له‌كه‌مان، ئه‌نجامده‌درێ.
چواره‌م: یه‌كه‌م رۆژی تازیه‌ی سه‌رۆك، رۆژی شه‌ممه (7/10/2017) سه‌عات 1/ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌یاریگای سیروانی نوێ كه ده‌كه‌وێته دووڕیانی سه‌رچنارو به‌رامبه‌ر هۆڵی هونه‌ر. هه‌روه‌ها، هاوكات له (11) شاری تری كوردستان (هه‌ولێر، كه‌ركوك، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، زاخۆ، رانیه، كۆیه، كه‌لار، سۆران، چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قین) مه‌راسیمی تازیه ئه‌نجامده‌درێ.
رێنوێنی رێكخستنی میوانانی كه‌ژاوه‌ی سه‌رۆك:
1- له‌ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌وه، هه‌تا ده‌گاته مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ولێر، كۆیه، راپه‌ڕین، دهۆك، موسڵ و شه‌نگال له‌گه‌ڵ لقه‌كانی رێكخراوه دیموكراسی و جه‌ماوه‌ری و سه‌ندیكاكان، به‌خۆیان و ته‌واوی ئه‌ندامان و دۆستان و دڵسۆزانی مام جه‌لال، له‌سه‌عات 11/ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه، پێشوازی له سه‌رۆك ده‌كه‌ن.
2- مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه، خانه‌قین، له‌گه‌ڵ رێكخراوه دیموكراسی و سه‌ندیكاو سه‌رجه‌م دڵسۆزان له‌سه‌ر جاده‌ی شه‌ستی.. له‌نزیك (بۆڵینگ)ه‌وه هه‌تا ئارامگای سه‌رۆك، پێشوازی ده‌كه‌ن.
3- جه‌ماوه‌ری كوردستان و دانیشتوانی سه‌ربه‌رزی سلێمانیش، دڵنیاین، به‌پێی رێوشوێنی مه‌راسیمه‌كه، ئه‌ركی وه‌فادارییان به‌رامبه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌نجامده‌ده‌ن.
شایه‌نی باسه، پرۆگرامێكی تری هه‌مه‌لایه‌نه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بڵاوده‌كرێته‌وه، بۆ ئاگاداری ته‌واوی لایه‌نه‌كان.