له به‌رلينه‌وه ته‌رمى مام جه‌لال به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێخرا
يه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى كورد له مێژووى عێراقدا
K24 – سلێمانى:
کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەی تایبەت بەھێنانەوەی تەرمی مام جەلال تاڵه‌بانى يه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمارى كورد له مێژووى عێراقدا، لە فڕۆکەخانەی سەربازی بەرلینەوە بەره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێكه‌وت.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكه‌كه بگاتەوە شاری سلێمانی.
دواى گه‌يشتنى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى مه‌راسيمى پێشوازيكردن له ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌ستپێده‌كات و بڕياريشه ته‌رمه‌كه‌ى لە رێورەسمێکی جەماوەری لە گردی دەباشان بەخاک بسپێردرێت.
بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی مام جەلال، سەدان کەسایەتی و لێپرسراوی حکومی و حزبی لە عێراق و ھەرچوارپارچەی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیھانەوە گەیشتونەتە سلێمانی.

