ژيانى سياسى تاڵه‌بانى له ده‌يان وێنه‌دا ببينه
به كه‌سايه‌تييه‌كى ديبلۆماسى ناودارى كورد و عێراق و ناوچه‌كه ده‌ناسرا
K24 – هه‌ولێر:
مام جه‌لال تاڵه‌بانى ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ى هه‌ر له ده‌يه‌ى په‌نجا و شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه هاتووه‌ته ناو كايه‌ى رۆشنبيرى و سياسى و بزاڤى رزگاريخوازى نه‌ته‌وه‌يى كورد، له ماوه‌ى ژيانى سياسى و تێكۆشانى له رێگه‌ى رزگارى كوردستاندا، به كه‌سايه‌تييه‌كى ديبلۆماسى ناودارى كورد و عێراق و ناوچه‌كه ده‌ناسرا و تواناى ئه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو له لايه‌ن يار و نهيارانييهوه ئاماژه‌ى پێكراوه.
له ژيانى سياسى خۆي‌دا تاڵه‌بانى هه‌ر له سه‌ره‌تاى گه‌نجييه‌وه په‌ره‌ى به تواناى ديبلۆماسى خۆيى داوه و هێشتا گه‌نج بوو، به نوێنه‌رايه‌تى مسته‌فا بارزانى رابه‌رى نه‌ته‌وه‌يى كورد سه‌ردانى ميسرى كرد و چاوى به سه‌ركرده‌ى هه‌ره ديارى عه‌ره‌ب جه‌مال عه‌بدولناسر كه‌وت.
تاڵه‌بانى له ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان كه‌سايه‌تييه‌كى ناسراوى سياسى بوو و تواناى ئه‌و بۆ خۆنوێكردنه‌وه و خۆ نه‌به‌ستنه‌وه به ئايدۆلۆژيايه‌كى تايبه‌ته‌وه وايكردبوو، له يه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كانى سياسه‌ت له ئاستى ناوچه‌كه و جيهاندا سياسه‌ت بكات و وه‌ك له ميدياى نێوده‌وڵه‌تييدا ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرا يه‌كه‌م سياسهتمهدارى جيهان بوو كه له يه‌ككاتدا ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ئێران و كۆنداليزا رايسى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى ئه‌مريكاى ماچ كردبوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)