فڕۆكه تايبه‌ته‌كه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال گه‌يشته فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و فڕۆكه تايبه‌ته‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى له به‌رلينه‌وه ده‌گواسته‌وه بۆ كوردستان، گه‌يشته ئاسمانى سلێمانى
K24 – سلێمانى:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و فڕۆكه تايبه‌ته‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى له به‌رلينه‌وه ده‌گواسته‌وه بۆ كوردستان، گه‌يشته ئاسمانى سلێمانى و بڕياره له چه‌ند خوله‌كى داهاتوودا له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بنيشێته‌وه.
له فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پێشوازيكردن له ته‌رمى تاڵه‌بانى ته‌واوكراوون.
به ده‌يان ميوانى بيانى و سه‌دان ميوانى عێراقى ئاماده‌ى مه‌راسيمى پێشوازيكردن له ته‌رمى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانى.