كه‌ناڵێكى نزيك له مالكى بايكۆتى رووماڵى مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى مام جه‌لال تاڵه‌بانى كرد
به هۆى ئه‌وه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى به ئاڵاى كوردستان داپۆشرا بوو
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵێكى عێراقى بايكۆتى رووماڵى رێوڕه‌سمى هێنانه‌وه و به‌خاكسپاردنى ته‌رمى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانى كرد.
به هۆى ئه‌وه‌ى ته‌رمى مام جه‌لال تاڵه‌بانى به ئاڵاى كوردستان داپۆشرا بوو، هيچ ئاڵايه‌كى عێراق هه‌ڵنه‌كرابوو له‌سه‌ر كه‌ژاوه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى، كه‌ناڵێكى عێراقى رووماڵى په‌خشى راسته‌وخۆى مه‌راسيمه‌كه‌ى راگرت.
كه‌ناڵى (الاتجاه)ـى نزيك له نورى مالكى سه‌رۆكى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له‌و باره‌يه‌وه داواى لێبوردنى له بينه‌رانى كردووه و رايگه‌ياندووه، به هۆى ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه به ئاڵاى عێراق رووپۆش نه‌كراوه، په‌خشى راسته‌وخۆى مه‌راسيمه‌كه ناگوازرێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدايه، له مه‌راسيمه‌كه‌دا فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌شدارى كرد و كه‌ژاوى ته‌رمى مام جه‌لال له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به سروودى نيشتيمانى (موطتنى) و (ئه‌ى ره‌قيب)ى كوردى پێشوازى لێكرا.
