ئه‌یاد عه‌لاوی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین
"مام جەلال سیمبوڵی پێکەوەژیان بوو"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 7-10-2017 ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال دانا و گووتی: "مام جەلال سیمبولی پێکەوەژیان و یەکڕیزی گەلی عێراق بوو".
عه‌لاوی له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا و پێشتریش پێشنیاز و پرۆژه‌مان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خستووه‌ته‌ڕوو".