سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق دوور ده‌خرێنه‌وه
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی دیكه
K24 - هه‌ولێر:
بەهۆی دەنگدانیان به به‌ڵێ، له ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, بڕیاره دوورخستنەوەی سەرۆکی فراکسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و یەکگرتوو, لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق, بخرێته دەنگدانەوە.
لای خۆیه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ كوردستان 24 گوتی: "لێژنەی یاسایی و هەرێمەکان لە پەرلەمانی عێراق، بە هاوکاری پەرلەمانتارانی نزیک لە مالیکی، پێشنییازیانکردووە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی دەنگییان بەڕیفراندۆمداوە، دوورخستنەوەی هەرسێ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو لەگەڵ جێگرەکانیان، بخرێتە دەنگدانەوە".
گوتیشی: "ئەم هەوڵەی پەرلەمانتارە شۆڤینیێەکان بۆ ئەوەیە بەیەکجاری کورد لەبەغدا دەربکەن، چونکە هەرسێ فراکسیۆنەکە سەداهەشتای پەرلەمانتارانی کورد پێکدەهێنن".
هه‌روه‌ها گوتی: "شانازی دەکەم بەهۆی هەڵوێستێکی لەوشێوەیە دەربکرێم و لەئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەغدا بەیەکجاری جێدەهێڵم و دێمەوە کوردستان".
جگه له عه‌رفات کەره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئارێزعەبدوڵڵا, سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و موسەننا ئەمین, سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، بڕیاره ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی كوردیش، به‌هۆی ده‌نگدان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له په‌رله‌مان دوور بخرێنه‌وه.
په‌رله‌مانتاران له فراكسیۆنه جیاجیاكانن و بریتین له نەجیبە نەجیب, ڤیان دەخیل، شاخەوان عەبدوڵڵا, عادل نووری, ئەشواق جاف و عەبدولعەزیز حەسەن.