"گواستنەوەی نەوت و غازی ھەرێمی كوردستان بە رێگەی توركیاوە بەردەوام دەبێت"

نەوت و غازی ھەرێمی كوردستان بە ھێڵی بۆڕی دەریای رەش دەبەسترێتەوە

K24 - مۆسكۆ

ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاك، وەزیری وزەی رووسیا بە كوردستان24 رایگەیاند: "گواستنەوەی نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت".

وەزیری وزەی رووسیا گوتیشی: "نەوت و غازی ھەرێمی كوردستان بە ھێڵی بۆڕی دەریای رەشەوە دەبەستینەوە".

ماوه‌يه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ مژاره‌ گه‌رمه‌كانی رۆژه‌ڤی رووسیا و جیهان.

وەزیری وزەی رووسیا جەختیكردەوە، ئه‌وان هێڵی نه‌وت و گازی كوردستان ده‌گه‌یه‌ننه‌ بۆڕی ده‌ریای ره‌ش و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی كوردستان له‌ رێگای توركیاوه‌.

ئەوە لەكاتێكدایە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان، پەرلەمان و حكومەتی عێراق چەند بڕیارێكیان دژی ھەرێمی كوردستاندا، یەكێك لە بڕیارەكانیش راگرتنی گەشتی نێودەوڵەتی بوو لە فڕۆكەخانەكانی ھەولێر و سلێمانی، ھاوكات لەگەڵ بڕیارەكانی بەغدا دژی ھەرێمی كوردستان دەنگۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بەناو خاكی توركیا و داخستنی سنوورەكان لەلایەن توركیا و ئێران لە چەند میدیایەك بڵاوكرایەوە.