9 كه‌س تا 4 ساڵی داهاتوو ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی هه‌ولێریان له‌سه‌رشانه
عه‌بدولخالق مه‌سعوود و عه‌بدوڵڵا مه‌جید بۆچوونه‌كانیان بۆ كوردستان24 ده‌رده‌بڕن

K24 ـ هه‌ولێر
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات، 9 كه‌س بۆ چوار ساڵی داهاتوو یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌به‌ن، دوو ئه‌ندامی نوێش له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی پێویستیان هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 ئۆكتۆبه‌ری 2017، هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات، 12 كه‌س خۆیان به‌ربژێر كرد بوو، به‌ڵام 9 كه‌س وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ڵبژێردران.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید به كۆكردنه‌وه‌ی 257 ده‌نگ، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له پله‌ی دووه‌میش بێجان ئیبراهیم به 236 ده‌نگ هات، سه‌فین كانه‌بی به 220 ده‌نگ پله‌ی سێیه‌می مسۆگه‌ر كرد و به ئه‌ندامی نوێی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ریه‌ك له شۆڕش عه‌باس، پشتیوان شه‌بیب، به‌سیم عیسا و مه‌حموود عه‌زیز دیسان بۆ ئه‌ندامی نوێی ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ڵبژێردرانه‌وه و دوو ئه‌ندامی نوێش بۆ كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رخران كه پێكهاتبوون له (گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق و محه‌مه‌د خۆشناو.
له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ریه‌ك له مۆفه‌ق یوونس، موسی موحسین و رێبوار محیه‌دین ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنا.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود، دوای 20 ساڵ له كاركردن له كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ده‌ستی له‌كارهه‌ڵگرت و له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه بۆ ساڵی داهاتوو خۆی بۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌ربژێر ده‌كاته‌وه.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید كه پێشبینی ده‌كرێت دیسان به سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشان بكرێته‌وه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه 4 ساڵی داهاتوو 4 ساڵی پڕ له خزمه‌ت ده‌بێت بۆ یانه‌ی هه‌ولێر.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌م سه‌رجه‌م كاره‌ناته‌واوه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر ته‌واو بكه‌م.
وا بریارە سبەی دووشەممە دەستەی کارگێری پۆستەکانی سەرۆک و جێگر و ئەمینداری دارایی و سکرتێر دابەش بکات.
بریارە سبەی دووشەممە دەستەی کارگێری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات و پۆستەکانی سەرۆک، جێگر، ئەمینداری دارایی و سکرتێر دابەش بکات.
