چەكدارانی داعش لە سنووری كەركووك كەوتنە بۆسەی پێشمەرگە

بە نیازبوون بە نھێنی بێنە ناو كەركووك

K24 - كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ژمارەیەك چەكدارانی داعش كە دەیانویست بە نھێنی بێنە ناو كەركووك كەوتنە بۆسەی پێشمەرگە و دوو چەكدار بە دیل گیران و دووانیش خۆیان تەقاندەوە".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "لە رۆژئاوای کەرکووك 7 چەکداری داعش ویستوویانە بەنهێنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەرکووك ببڕن، بەڵام کەوتنە بۆسەی هێزەکانی پێشمەرگەوەو دوای شەڕێکی قوورس دووچەکدار بەدیل گیران و دووانی دیکەش خۆیانتەقاندەوەو ئەوانی دیکەش هەڵاتن".