ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: پێویسته ئه‌وروپا پشتگیریی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات
"پێویسته ئه‌وروپا ده‌ستپێشخه‌ری بكات و رۆڵێكی باڵاتری هه‌بێت"
K24 - ھەولێر
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی كورد بكات له هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی.
ئایلان سمت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئه‌ندامی باڵا له پارتی نیشتمانی سكۆتله‌ندی (ئێس ئێن پی) داوای له په‌رله‌مان و وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه رۆڵێكی بنیاتنه‌رانه بگێڕن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی و داواشی لێكردوون پشتگیریی كورد بكه‌ن له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یهاوێژێت بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
هه‌روه‌ها ئەو ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاشكراشی كردووه، كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپاییه، بۆیه پێویسته ئه‌وروپاش ده‌ستپێشخه‌ری بكات و رۆڵێكی باڵاتری هه‌بێت له‌پرسی به ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان.