بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتیان داوایەك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت

"یاداشێك ئاراستەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكرێت"

K24 - سلێمانی

ژمارەیەك پەرلەمانتار یاداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن و داوا دەكەن، بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیان یاداشتمامەكەیان ئاراستەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكرێت.

وەك لە یاداشتەكەدا ھاتووە: "داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەین ئەو یاداشتنامەیە ئاراستەی حكومەتی ھەرێم بكات، سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیان، كە لەكاتێكدا خەڵكی كوردستان بە قەیرانێكی دارایی سەختدا دەڕوات، بەھۆی سیستمی پاشەكەوتی مووچەوە، لە ھەمانكاتدا دەچینە ناو وەرزی سەرما و سۆڵەوە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان لەوبار گرانیە رزگار ببن".