بارزانی: هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند خەمباری کردم
سهرۆك بارزانی سهرهخۆشی له بنهماڵهی زانای ناوداری کوردستان مامۆستا کەریم زەند دهكات
K24 - ههولێر:
مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، به بۆنهی كۆچی دوایی، مێژوونووس و لێكۆڵهر، مامۆستا کەریم زەند، برووسكهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی بنەماڵەكهی دهكات.
بارزانی له برووسكهكهیدا، مامۆستا كهریم زهند به مامۆستا و مێژوونووس و ڕۆشنبیری ناودار و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان وهسف دهكات و دهڵێت: "هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا کەریم زەند خەمباری کردم ".
دهقی برووسكهكه:
بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای ناوداری کوردستان مامۆستا کەریم زەند
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا کەریم زەند
هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و مێژوونووس و ڕۆشنبیری ناودار و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، مامۆستا کەریم زەند خەمباری کردم.
مامۆستای کۆچکردوو، خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرێکی ماندوونەناسی گەلەکەمان بوو. یەکێک بوو لەو دڵسۆزانەی خزمەتی کۆماری کوردستان لە مەهابادی کرد و بە درێژایی ژیانی وەک مامۆستا، مێژوونووس، لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە و دەیان کتێب و سەدان وتاری لەبواری مێژوو و جیوگرافیا بۆ گەلەکەی کردۆتە دیاری.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی مامۆستا کەریم زەند بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مسعود بارزانی
١٠ـی ١٠ـی ٢٠١٧