ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن

"هێزەکانی عێراق و یەکەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ هێرشكردنه‌ سەر کوردستان"

K24 - هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری هیزه‌كانی عێراق و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی په‌یامی مه‌ترسیدارییان پێده‌گات.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پەیامی مەترسیدارمان پێ دەگات سەبارەت بە ئامادەکاری هێزەکانی عێراق و یەکەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ ئەنجامدانی هێرشی گەورە لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵ بۆ سەر کوردستان".