ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن
"هێزەکانی عێراق و یەکەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ هێرشكردنه سەر کوردستان"
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری هیزه‌كانی عێراق و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی په‌یامی مه‌ترسیدارییان پێده‌گات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پەیامی مەترسیدارمان پێ دەگات سەبارەت بە ئامادەکاری هێزەکانی عێراق و یەکەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ ئەنجامدانی هێرشی گەورە لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵ بۆ سەر کوردستان".
We're receiving dangerous msgs Iraqi forces, incl PMU & Fed Pol, are preparing major attack in South/West Kirkuk & North Mosul on Kurdistan.
— KR Security Council (@KRSCPress) October 11, 2017