عێراق به‌و سێ مه‌رجه ئاماده‌ی گفتوگۆیه و كوردستانیش مه‌رجی پێشوه‌خته ره‌تده‌كاته‌وه
عێراق بۆ گفتوگۆ سێ مه‌رجی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
له نوێترین گۆڕانكاریدا له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه رازی بێت كه ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وت بخاته ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی ئیتیحادییەوە، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكاته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی حه‌دیسی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز هاتووه و جه‌ختی كرده‌وه، تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ نه‌كات، به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر قبوڵ ناكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه پێشتریش چه‌ندین جار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌یان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌تكردۆته‌وه.