كه‌ناڵێكی عێراقی كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
هێزه‌كانییان له ناحیه‌ی ره‌شاد و گوندی به‌شیر جێگیر كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی فیدرالی رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانییان، كه له حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقی پێكهاتووه، له ناوچه‌كانی ره‌شاد و گوندی به‌شیری باشووری كه‌ركووك جێگیر بوونه.
سه‌رچاوه‌كه به وێبسایتی "بغداد الیوم"ی رایگه‌یاندووه، هێزه‌كان فه‌رمانی جووڵهكردنییان به‌ره‌و ئاراسته‌ی كه‌ركووك پێدراوه و كاتژمێر 2ی شه‌و ده‌ست به جووڵه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، تا ئێستا روون نییه به‌ره‌و چ لایه‌ك ده‌ڕۆن، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسیكردووه، پێده‌چێت به‌ره‌و كه‌ركووك و كێڵگه نه‌وتییه‌كان بچن و كۆنتڕۆڵیان بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هێزه‌كان پێكهاتوون له لیوای 9 و هێزه‌كانی حه‌شدی و شه‌عبی و دژه تیرۆرن و هێزه‌كانی په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا.
له ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی ناوچه‌كانی كه‌ركووك سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی تۆكمه كردووه و له ئاماده باشیدایه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و فه‌رمانییان پێكراوه به‌رگری ته‌واو له خاكی كوردستان بكه‌ن.
له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه له سه‌پاندنی بڕیاره سیاسییه‌كانی به‌سه‌ر خه‌ڵك و گه‌لی هه‌رێمی كوردستان، لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمیش به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و توندوتیژییان ره‌تكردووه.
هاوكات دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه، كه گه‌لی كوردستان مافی ته‌واوی خۆی هه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له خۆی بكات له هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه بێته پێشه‌وه.