ئەنجومەنی ئاسایش: هێزێکی گەورەی سوپا و حەشدی شەعبی لە بەشیر و تازە سەنگەریان لێداوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی جووڵه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاندووه: "هێزێکی گەورەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە بەشیر و تازە سەنگەریان لێداوە، هێزەکان تانک و چەکی قورس و هەمڤی و موشەکیان پێیە".
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه: "هێزەکانی عێراق سێ کیلۆمەتر لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دوورن و بەپێی زانیارییەکان هێزەکان دەیانەوێت دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکان دابگرن".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی دابنێت، ئەو هەنگاوە ئیستیفزازی و نابەرپرسیارانەیه و لە دوای سزادانی خەڵکی کوردستان دێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "هەرێمی کوردستان دووپاتی دیالۆگێکی ئاشتیخوازانە بۆ جارەسەری کێشەکان دەکاتەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو لەشکرکێشییە سەرکۆنە بکات و عێراق بگێڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ".