خه‌ڵكی كه‌ركووك هاوشانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماده‌ی پاراستنی خاكی كوردستانن
ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان و لاوانی شاره‌كه بۆ رێگه‌گرتن له هێرشی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی چه‌كیان هه‌ڵگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجان و لاوانی شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێرشی هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، خۆیان ئاماده‌كردووه‌و به شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاردا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جووڵه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له ناوچه‌كانی به‌شیر و تازه، خه‌ڵكی كه‌ركووك بۆ پاراستنی ناوچه‌كانیان و كوردستانیبوونی كه‌ركووك و رێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشێكی ئه‌و هێزانه، چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌و ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ن.
خه‌ڵكی كه‌ركووك له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی رابردوو هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزگاری‌یان له ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك كردووه.
له لێدوانه‌كانیاندا بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نن: "ئه‌وان ئاماده‌ن به خوێنێ خۆیان پارێزگاریی له كه‌ركووك و سنووره‌كانی كوردستان بكه‌ن و هیچ هێزێك ناتوانێت پێبنێته خاكی كوردستانه‌وه".
ساڵی رابردووش له مانگی 10 دا كه چه‌كدارانی داعش دزیانكرده ناو شاری كه‌ركووك و ویستیان ره‌وشی ئارامی و سه‌قامگیریی شاره‌كه تێكبده‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مشه‌و، خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه‌و نه‌یانهێشت پیلانه‌كه‌یان سه‌ربگرێت.
له‌باره‌ی مه‌رامی هێزه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی شیعی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: "
هێزێکی گەورەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە بەشیر و تازە سەنگەریان لێداوە، هێزەکان تانک و چەکی قورس و هەمڤی و موشەکیان پێیە".
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه: "هێزەکانی عێراق سێ کیلۆمەتر لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دوورن و بەپێی زانیارییەکان هێزەکان دەیانەوێت دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکان دابگرن".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی دابنێت، ئەو هەنگاوە ئیستیفزازی و نابەرپرسیارانەیه و لە دوای سزادانی خەڵکی کوردستان دێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "هەرێمی کوردستان دووپاتی دیالۆگێکی ئاشتیخوازانە بۆ جارەسەری کێشەکان دەکاتەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو لەشکرکێشییە سەرکۆنە بکات و عێراق بگێڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ".