سوپاى توركيا به‌ره‌و ئيدلب كه‌وته رێ
يه‌كه‌م كاروانى سوپاى توركيا گه‌يشته شارى ئيدلب.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كه‌م كاروانى سوپاى توركيا گه‌يشته شارى ئيدلب.
دوو چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا به رۆيته‌رزيان راگه‌ياندووه، سوپاى توركيا ده‌ستى به ناردنى هێزه‌كانى بۆ ئيدلب كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و شاهێدحاڵانه كاروانه‌كه‌ى سوپاى توركيا له 30 بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى پێكهاتووه.
ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه، له‌شكركێشييه‌كه‌ى توركيا له ده‌روازه‌ى "باب الهوى"ى باكوورى خۆرئاواى سووريا ئه‌نجامدراوه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، سوپا كۆمه‌كى سه‌ربازى گه‌ياندووه‌ته يه‌كه‌كانى له ناوچه‌ى ريحانلى سه‌ر سنوورى سووريا.