به‌ وێنه‌.. چه‌كدارانى حه‌شد ئاڵاى كوردستان ده‌سووتێنن

به‌شێك له‌ هێزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌نگه‌ره‌كانيان چۆڵكرد

K24 – كه‌ركووك:

دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو، به‌شێك له‌ هێزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌نگه‌ره‌كانيان چۆڵكرد، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هاتنه‌ شوێنه‌كه‌ و ئه‌و چه‌كدارانه‌ سوكايه‌تيان به‌ ئاڵاى كوردستان كرد و يه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كانيش ئاڵاى كوردستانى سوتاند.

شه‌وى رابردوو، به‌شێك له‌ هێزه‌كانى يه‌كێتى به‌ درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به‌ قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان له‌ خورماتوو تا مه‌كته‌ب خاليد چۆڵكردووه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، چه‌كدارانى سه‌ر به‌ ميليشياى حه‌شد هاتوونه‌ته‌ سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ و هێزه‌كانییان له‌ ناوچه‌كه‌ جێگیر كردووه‌.