باڵەخانەی كۆڕەك تلیكۆم لە حللە تەقێندرایەوە
ژمارەیەك كارمەندی كۆمپانیاكە رفێندراون
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو بە بەرچاوی ھێزە ئەمنییەكان ھێرشیان كردووەتە سەر سویچی سەرەكی تۆڕەكانی پەیوەندی كۆڕەك تلیكۆم لە حللە و تەقاندویانەتەوە، بەم ھۆیەوە تۆڕی پەیوەندیكردنی كۆڕەك لە سنووری پارێزگای حللە نەماوە.
كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له هێرشێکدا به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه سویچی سەرەكی تۆڕەكانی كۆڕەك لە پارێزگای حللە و باڵەخانەی سەرەكی تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆڕەك تلیکۆمیان تەقانده‌وه.
وەك لە راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ كراوە، سویچی سەرەكی تۆڕی په‌یوه‌ندیکردنی كۆڕەك تیلیکۆم له پارێزگای حلله، پێنج پارێزگای فوراتی ناوه‌ڕاست پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
لەبارەی ھێرشەكەوە ئەوە روونكراوەتەوە: "چه‌کداره‌کان چوار ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابی بێ ژمارەیان پێبووە و چه‌کداره‌کان ئامێره‌کانیان ته قاندووەته‌وه‌و هێڵی په‌یوه‌ندی كۆڕەك تلیکۆمیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانی فوراتی ناوه‌ڕاست راگرتووه که هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانی (نه‌جه‌ف، که‌ربه‌لا، بابل، دیوانیه، موسه‌ننا)ن، ھەروەھا 7 كارمەند و 2 ئەندازیاریان رفاندووه".
ئه‌م هێرشه له‌کاتێکدایه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێکی دیكەی وەك كاردانەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، دژی ھەرێمی كوردستان ده‌رکردو یه‌کێك له‌وانه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی گه‌یاندن بوو له هه‌رێم بۆ ژێر رکێفی حکومه‌تی فیدراڵی.