بۆ بڕیاردان یەكێتی كۆدەبێتەوە
ژمارەیەك سەركردەی یەكێتی بەشداری دەكەن
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی، لەبارەی دۆخی كەركووك و گرژییەكانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كۆدەبێتەوە.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئاشكرای كردووە كە شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی فوئاد مەعسوم، گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسە كردووە، بە نیازن ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا ھەوڵدەدەن بگەن بە ئەنجامێكی ھاوبەش.
مەلا بەختیار لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك شەوی رابردوو نووسیویەتی: "بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، ھەڤاڵان، کۆسرەت ڕسوڵ، عومەر فەتاح، حاکم قادر، ھێرۆ خان، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەیەکمان لەمەڕ بارودۆخەکە ئەنجامدا، دوای دوو سەعات، بیر و بۆچۆنی باش تاوتوێ کران، بە نیازی کۆبوونەوەی فراوانترین ھەتا سبەینێ، بۆ ئەوەی دوا ئەنجامی ھاوبەش ئامادەبکەین".