حكومەتی عێراق: دەرگاکانی گفتوگۆ بەڕووی هەرێمی كوردستان دانەخراون

"مافی حكومەتی ناوەندیش پارێزراوبێت"

K24 - ھەولێر

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق دووپاتیكردەوە، دەرگاكانی گفتوگۆ بەڕووی ھەرێمی كوردستاندا دانەخراون، بەڵام پێویستە گفتوگۆكان لەسەر بنچینەی دیاركراو و چەسپاو و دوور لە شتی لاوەكی بێت.

ھەروەھا گوتی، ئەگەر ھەولێر گفتوگۆی بنیاتنەرانەی دەوێت، پێویستە دان بە یەكپارچەیی و سەرەوەری عێراق بنێت و رێز لە دەستوور بگرێت و مافی حكومەتی ناوەندیش لە مەسەلەی نەوت و دەروازە سنوورییەكان پارێزراوبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە ماوەی مانگێكدا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێكی دژی ھەرێمی كوردستان دەركردووە، لە ھەمانكاتدا ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە سنووری كەركووك بە ئاراستەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە جولەیان پێكراوە، لە ناوچەیەك شەڕە تەقە روویداوە.