قاسم سولەیمانی سەردانی گۆڕی مام جەلال دەكات
سولەیمانی لە دەفتەری یادەوەری چی نووسیووە
K24 - ھەولێر
میدیای فەرمی یەكێتی رایگەیاند: "ئەمڕۆ قاسم سولەیمانی فهرمادهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە گردی دەباشانی سلێمانی سەردانی گۆڕی مام جەلال تاڵەبانی كردووە".
ھەرچەندە میدیای یەكێتی نووسیویەتی ئەمڕۆ، قاسم سولەیمانی سەردانی گڵكۆی مام جەلالی كردووە، بەڵام بە گوێرەی نووسینی بەروارەكەی سولەیمانی لەسەر دەفتەری یادەوەری، سەردانەكەی بۆ دەباشان دوو رۆژ لەمەوبەر بووە.
ئەم سەردانەی قاسم سولەیمانی بۆ شاری سلێمانی سەر گۆڕی مام جەلال لە كاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە و بڕیاریشە كۆمەڵێك سزا بەسەر بەرپرسانی سوپای پاسداران بسەپێنێ.













