سبهی مهكتهبی سیاسی پارتی و یهكێتی كۆدهبنهوه
بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق
24 – ههولێر:
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە سبەی یەكشەممە بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە.
كوردستان24 زانیوویەتی كە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئەمنی شاری كەركووك و جموجۆڵ و هەڕەشەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ئەو شارە و پێشنیازەكانی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكرێن.