پێشمه‌رگه داواكاریی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كاته‌وه
به‌رپرسێكی ئه‌منی: حه‌شدی شه‌عبی داوای رێگایه‌كی یه‌كتربڕی باشووری كه‌ركووك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بهرپرسێكیئهمنی كوردستان رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاگاداركردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه داوایان كردبوو پێشمه‌رگه له رێگایه‌كی یه‌كتربڕی گرنگی باشووری كه‌ركووك بكشێنه‌وه".
به‌رپرسه ئه‌منییه‌كه‌ی كوردستان به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تا دره‌نگانی شه‌و مۆڵه‌تیان به پێشمه‌رگه داوه تا رێگه‌یه‌كی یه‌كتربڕ به‌ناوی مه‌كته‌ب خالیدیان راده‌ست بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه گوتوویه‌تی: "ئه‌و شوێنه‌ی داوای ده‌كه‌ن به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگدا ده‌ڕوانێت و ده‌توانرێت له‌و شوێنه‌وه بگه‌نه بنكه‌ی ئاسمانی و به‌شێك له بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك، له كاتێكدا ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له ژێر ده‌ستدایه".