پارتی و یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوە.

كوردستان24 زانیوویەتی كە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئەمنی شاری كەركووك و جموجۆڵ و هەڕەشەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ئەو شارە و پێشنیازەكانی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكرێ.

ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێكە لە سنووری كەركووك، ھێزەكانی حەشدی شەعبی بە ئاراستەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە جوڵەیان پێكراوە و پێشمەرگەش لە ئامادەباشیدا بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ھەر ئەگەرێك.