بەغدا: هیچ مۆڵەتێکمان بە کشانەوەی پێشمەرگە لە کەرکووك نەداوە
"بەپێی پلانێکی ئەمنی لە شوێنە دیاریکراوەکان جێگیر دەکرێن"
K24 - ھەولێر
حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ مۆڵەتێکی بە هێزی پێشمەرگە دابێت، بۆ کشانەوە لە کەرکووك.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیکردەوە، هێزەکانی عێراق بە گوێرەی دەستوور دەجووڵێنەوە و بەپێی پلانێکی ئەمنی لە شوێنە دیاریکراوەکان جێگیر دەکرێن.
حەدیسی جەختیکردەوە، حکومەتی عێراق دەیەوێت جارێکی دیکە لەو شوێنانە جێگیر ببێتەوە، کە پێش هاتنی داعش بۆ ناوچەکە تێیدا بوون، ئەم رەفتارەش بە توندی لەلایەن فەرماندەکانی پێشمەرگە رەتکراوەتەوە.