بانگخوازێكى ئيسلامى: گه‌مارۆدانى كوردستان سته‌مه و كورد مافى خۆيه‌تى چاره‌نووسى ديار بكات
له‌وه‌تى هه‌يه رووبه‌ڕووى سته‌م بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌له قوربانى زۆرى بۆ ئومه‌تى ئيسلام داوه
K24 – هه‌ولێر:
بانگخوازى ئيسلامى، دكتۆر تارق سوهيدان، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، په‌يامێكى بۆ پشتيوانى گه‌لى كورد بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا رايگه‌ياندووه، گه‌مارۆخستنه سه‌ر كوردستان له رووى ئاينييه‌وه قه‌ده‌غه‌يه و سته‌مه.
تارق سوهيدان نووسيويه‌تى: كورد گه‌لێكى به‌خشنده‌يه، له‌وه‌تى هه‌يه رووبه‌ڕووى سته‌م بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌له قوربانى زۆرى بۆ ئومه‌تى ئيسلام داوه و پاڵه‌وانى بێهاوتاى وه‌ك سه‌لاحه‌دين ئه‌يوبى به‌خشيوه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌مڕۆ كورد دابه‌شكراوون به‌سه‌ر وڵاتانى عێراق و توركيا و ئێران و سووريادا.
سه‌باره‌ت به ريفراندۆميش نووسيويه‌تى: بێگومان ئه‌وان په‌نايان برده به‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ربه‌خۆيى نه‌ك سه‌ربه‌خۆييه‌كى تهواويش بۆ ئه‌وه‌ى جيهان گوێ له ره‌وش و مافه‌كانيان بگرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌يه‌كى دوورودرێژه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن و سته‌مى سه‌ريان تا دێت زياتر ده‌بێت.
له باره‌ى گه‌مارۆدانى كوردستانه‌وه، ئه‌و بانگخوازه ئيسلامييه نووسيويه‌تى: له‌و بڕوايه‌دا نيم راگه‌ياندنى گه‌مارۆ لهسهريان رێگه پێدراو بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر غه‌ززه و قه‌ته‌ريش ستهمكارانهن، چونكه ئه‌و گهمارۆيه ئازارى گه‌لان ده‌دات و رق ده‌چێنێت.
دكتۆر تارق سوهيدان له كۆتايى نووسينه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به ده‌رچه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان كردووه و نووسيويه‌تى: چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه دانووستان بكرێت له‌سه‌ر به‌ديهێنانى بنه‌ماى دادوه‌رى له دابه‌شكردنى سامان، پارێزگارى له هێزى وڵات، چه‌سپاندنى مافى گه‌لان له بڕياردان له چاره‌نووسيان نه‌ك سه‌پاندنى ئيراده به‌سه‌رياندا.