سبه‌ى فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كوتله سياسييه‌كان كۆده‌بێته‌وه
تايبه‌ت بێت به كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارى سايته عێراقييه‌كان، بڕياره سبه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كوتله سياسييه‌كان كۆببێته‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه، دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دوكان دێت كه به ياوه‌رى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى ئاماده‌بوو.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كوتله‌كان تايبه‌ت بێت به كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.