چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و كه‌ركووك جووڵه‌یان پێكرا
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه
K24 - كه‌ركووك:
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی تازه‌وه به‌ره‌و كه‌ركووك ده‌ستییان به جووڵه كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له ئاماده باشیدایه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه له باشووری كه‌ركووك و ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانییان تۆكمه كردووه.
هه‌رچه‌نده پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان گفتوگۆیه و هیچ كاتێك ده‌رگای گفتوگۆ داناخه‌ین، به‌ڵام ئاماده‌ی هه‌موو به‌رگرییه‌كیشن ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.