ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و كه‌ركووك جووڵه‌یان كردووه
پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ره‌و كه‌ركووك جووڵه‌یان كردووه و ده‌یانه‌وێت بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆیدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی تازه‌ی باشووری كه‌ركووكه‌وه جووڵه‌ی كردووه و ئامانجیشیان ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن و كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له ناحیه‌ی تازه‌ی باشووری كه‌ركووكه‌وه، جووڵه‌یان كردووه و به ئاراسته‌ی شاره‌كه به ڕێكه‌وتوون.
پێشتریش هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، گفتوگۆ تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، مافی هه‌موو بهرگریكردنێكیان هه‌یه.
Iraqi forces/PMF now advancing from Taza in South of Kirkuk in a major op w/ intention to enter the city and takeover K1 base & oil fields.
— KR Security Council (@KRSCPress) October 15, 2017