به‌رپرسی لقی پارتی: له ئێواره‌وه زانیاریمان له باره‌ی جووڵه‌ی حه‌شد هه‌بووه
محه‌مه‌د خورشید: داوا له گه‌وره و بچووكی كه‌ركووك ده‌كه‌ین ئاماده‌بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه
K24 - كه‌ركووك:
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك رایگه‌یاند، له ئێواره‌وه زانیاری له باره‌ی جموجۆڵی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و كه‌ركووك هه‌بووه و ئاگاداربووینه.
محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند، ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك ئاماده‌ن و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ پارێزگاریكردن.
هاوكات رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو دانیشتووانی كه‌ركووك، به ژن و پیاو و گه‌وره و بچووكه‌وه ئاماده‌بن بۆ به‌رگریكردن.
به‌رپرسی لقی پارتی له كه‌ركووك سوپاسی "برا توركمان و عه‌ره‌به‌كان" ده‌كات كه زانیاری‌یان پێداون له باره‌ی جووڵه‌ی حه‌شده‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووكیش رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كردووه و خۆی و ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووكن.
كوردستان 24 به‌رده‌وام ده‌بێت له رووماڵی رووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی سات به ساتی زانیارییه‌كان.