شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی له حه‌شد و سوپای عێراق كردووه
هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك هه‌ڵبفڕێت ده‌خرێته خواره‌وه
K24 - كه‌ركووك:
هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی، له ناحیه‌ی تازه تێكشكێنرا و چوار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان سووتێنرا.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ویستوویه‌تی هێرش بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنرا و له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی لیوای یه‌ك و لیوای دوو گه‌مارۆ دراون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وان هێزێكی دیكه هات، به‌ڵام كه بینیان هێزه‌كه‌ی پێشیان تێكشكاوه، نه‌وێران بێنه پێش و كشانه‌وه.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییش، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كان كردووه، ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان له سوپا و حه‌شد كردووه و رایانگه‌یاندووه، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی عێراق بۆ ئه‌و پرسه هه‌ڵبفڕێت ده‌یخه‌ینه خواره‌وه.
به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ره‌و كه‌ركووك جووڵه‌یان پێكراوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێزێك هێرش بكات، ده‌بێت چاوه‌ڕێی توندترین وه‌ڵام بێت.
كه‌مێك به‌ر له‌ئێستاش كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، به هێزی زۆری پێشمه‌رگه‌وه گه‌یشته شاره‌كه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێڵه.
په‌یامنێرانی كوردستان 24 رایانگه‌یاند، پێشمه‌رگه له ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی خۆبه‌خشیش هاتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كان.
پێشتریش هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، كه باشتریش رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دانوستان و گفتوگۆیه و هیچ كاتێكیش ده‌رگای گفتوگۆ داناخه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر خاكی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به توندترین شێوه وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه.