خۆبه‌خشه‌كانی كه‌ركووك تانكێكی هێزه راكردووه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌به‌نه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری
هه‌زاران خۆبه‌ش ئاماده‌ی به‌رگرین له شاری كه‌ركووك
K24 - هه‌ولێر:
خۆبه‌خشه‌كانی شاری كه‌ركووك تانكی به‌شێك له هێزه راكردووه‌كه‌ی یه‌كێتی له ده‌ست ئه‌و هێزانه وه‌رده‌گرنه‌وه‌و به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشوه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ڕۆن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن ده‌ست به‌رداری خاكی كوردستان نه‌بن.
به هه‌زاران گه‌نجی خۆبه‌خشی كه‌ركووكی له سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری كۆبوونه‌ته‌وه‌و به حه‌ماسه‌ته‌وه ئاماده‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێرانن و به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن كه "ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی شاره‌كه و كوردستان و خوێنی شه‌هیدانیان فرۆشتووه‌و خیانه‌تیان له گه‌لی كوردستان كردووه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌شێكی هێزه‌كانی یه‌كێتی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری به بێ ته‌قه هه‌ڵاتن و ناوچه‌كانیان بۆ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق چۆڵكرد.