باڵيۆزخانهى ئهمريكا: نيگهرانين
پێویستە سەرنجی هەمووان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی داعش بێت
K24 – كهركووك:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە پهلامارى حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بۆ سەر پارێزگای کەرکووک دەربڕی.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەيهندراوێکدا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هێرشی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بۆ سەر پارێزگای کەرکووک دەربڕی و داوای لەسەرجەم لایەنەکان کرد، دانبەخۆیان دابگرن و لە کردەی سەربازی خۆیان له پێكدادان بە دووربگرن.
باڵيۆزخانهكه راشیگەیاند، بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دوورکەوتنەوە لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لەکارکردن بەردەوامدەبین.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان پشتیوانی لە پیادەکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و ئیدارەدانی هاوبەشی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن هەرێمی کوردستان وعێراق دەکەن.
جەختیشیکردەوە، پێویستە سەرنجی هەمووان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی داعش بێت.