ناتانياهۆ و پوتن ئه‌نجامى ريفراندۆمى كوردستان تاوتوێده‌كه‌ن
پێشتر هه‌ردوو سه‌رۆك له باره‌ى ريفراندۆمى كوردستانه‌وه هه‌ڵوێستيان ئه‌رێنى بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسه ره‌سمييه‌كانى رووسيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل بنيامين ناتانياهۆ ئه‌نجامى ريفراندۆمى كوردستانيان تاوتوێكردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، نووسينگه‌ى رۆژنامه‌نووسى كرميلين بڵاويكرده‌وه، ناتانياهۆ په‌يوه‌ندى به پوتنه‌وه كردووه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى دوو قۆڵى نێوانيان تاوتوێكردووه، باسيان له پرسى سووريا و پرۆگرامى ناووكى ئێران و ئه‌نجامى ريفراندۆمى كوردستان كردووه.
پێشتر هه‌ردوو سه‌رۆك له باره‌ى ريفراندۆمى كوردستانه‌وه هه‌ڵوێستيان ئه‌رێنى بووه.
