رۆسنەفت رێککەوتنێکی لەگەڵ كوردستان واژۆكرد

لە 5 بلۆكی نەوتی كوردستان كارده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:

کۆمپانیای رۆسنەفتی رووسی، رایگەیاند لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ كاركردن لە 5 بلۆكی نەوتی كوردستان.

وێبسایتی فەرمی رۆسنەفت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەڵگەنامە فەرمییەكان واژۆ كراون بۆ كاراكردنی كارەكانی كۆمپانیای رۆسنەفت.

لە راگەیه‌ندراوی رۆسنەفت ھاتووە، كۆمپانیاكە تەواوی تێچووەكانی دروستكردن و ئامادەكاری كێڵگەی بیرە نەوتییەكان لە ئەستۆ دەگرێ و رێكەوتنەكەی رۆسنەفت و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھاوشێوەی رێككەوتنەكانی رابردووه‌ لەگەڵ كۆمپانیا بیانەكانی تایبەتمەند بە نەوت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كارەكانی كۆماپنیاكە لە سەرەتای ساڵی نوێ پشكنین و ھەڵكۆڵینی بیرەكان دەستپێدەكات، ھاوكات رێككەوتنی سەرەتاییش كراوە لە ساڵی 2021 كارەكان بەرفراوانتر دەبن.

كۆمپانیای رۆسنەفت پێشبینی كردووە لە پێنج بلۆکەی نەوتی کوردستان 670 ملیۆن بەرمیل هەبێت.