بارزانى: وه‌كو پێشمه‌رگه‌يه‌ك بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى ميلله‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم
درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ره‌تده‌كه‌مه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له نامه‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه، رايگه‌ياند، وه‌كو پێشمه‌رگه‌يه‌ك بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى ميلله‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم.
له نامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى راشيگه‌ياندووه، درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ره‌تده‌كه‌مه‌وه.
ده‌قى نامه‌كه:
بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەپێی فەرمانی ھەرێمی (128) لە 12/7/2017 داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە رۆژی (1/11/2017) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا
لە (24/10/2017) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.
سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم لەدوای 1/11/2017 بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوەو نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت
منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم
مەسعود بارزانی
28/10/2017