ئامۆزایەكی مام جەلال: سەركردەكانی یەكێتی پابەندنین بە رێبازی مام جەلال

چارەنووسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای مام جەلال تاڵەبانی

K24 - سلێمانی

ئەم بارودۆخه‌ی یەکێتی پێدا تێپەڕدەبێت بە بڕوای بەرپرسانی ئه‌و حزبه‌ پێویستی بەدەستبەجێ چارەسەرکردن و رێکخستنەوەی ریزەکانی یه‌كێتی ھەیە، ئامۆزایەکی مام جەلال پێی وایە کە سەرکردایەتی یەکێتی وەك پێویست پابەندی رێبازی مام نەبوون، مەلا بەختیاریش داوای بەستنی کۆبوونەوەی راشکاوانەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات.

سەڵاح شێخ ئەشرەف، ئامۆزای مام جەلال بە كوردستان24 گوت: "سەركردەكانی یەكێتی نەیانتوانیوە وەك پێویست پابەندی رێبازی مام جەلال بن، ھەموویان باسی ئەوە دەكەن كە لەسەر رێبازی مام جەلالن، بەڵام دوای بیری لێدەكەنەوە ھەموویان دەچنەوە سەر چەپكە گوڵەكەی نێوان خۆیان".

گوتیشی: "خەڵك ھەیە لەسەر رێبازەكەی دەڕوات، بەڵام ئایا ھەموو رێبازەكەی دەڕوات؟ یان لە ھەندێك رووەوە سوود لە رێبازەكەی وەردەگرن".