8 پاسداری ئێرانی كوژران
شه‌ڕه‌كه له باكووری پارێزگای ورمێ بووه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ، به‌هۆی پێكادانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ گرووپێكی چه‌كدار له ناوچه‌ی چاڵدێرانی سنووریی، 8 پاسداری ئێرانی كوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گرووپێكی چه‌كدار له باكووری شاری ورمێ، هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئێران و زیانی زۆریان لێداون.
عه‌لی ره‌زا راد، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری ورمێ به ئاژانسه ئێرانییه‌كانی گوتووه: "ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، له ناوچه‌ی چاڵدیرانی سنووریی، له‌نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانی و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار شه‌ڕ درووست بووه‌و چه‌كداره‌كانیش زیانی زۆریان لێدراوه".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، له شه‌ڕه‌كه‌دا 8 ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كوژراون.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیرێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.