تاران: هه‌ر شه‌ڕێكی نوێ له ناوچه‌كه ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئیسرائیل
ئێران له هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
حوسێن سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ر شه‌ڕێكی نوێ له ناوچه‌كه هه‌ڵبگیرسێت، له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئیسرائیل.
سه‌لامی له میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێنای كردووه و وا ده‌زانێت ئێران ده‌ستبه‌رداری هێزی سه‌ربازی ده‌بێت، خه‌ونیكی منداڵانه‌یه و ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هیچ كارێكی "گه‌مژانه" له دژی ئێران ئه‌نجام بدات.
حوسێن سه‌لامی گوتیشی: "هه‌ر پیلانگێڕییه‌كی دوژمن له به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕش و ئیسلام ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مێژوو هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین چۆن گه‌لی ئێران توانیویه‌تی له گه‌یشتن به سه‌قامگیری و سه‌ربه‌خۆیی له سه‌ختترین قۆناغه‌كاندا چۆن خۆی راگرتووه".
هاوكات پێگه و هه‌ژموونی وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌شارده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته جیهان ئه‌و توانایه‌ی ئێران قه‌بووڵ بكات، كه رۆڵێكی گرنگی له ناوچه‌كه گێڕاوه.
گوتیشی: "رۆڵی ئێران له باكووری ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه تا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، روونه و ئینكاری له رۆڵی وڵاته‌كه‌مان له سووریا و عێراق و لوبنان ناكرێت".