"رێگە نادرێت دەمیرتاش بچێتە بەردەم دادگا"
لە سەرەتایی مانگی داھاتوو دادگاییكردنی دەمیرتاش بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
مەحسونی قارەمان، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كە وەزارەتی دادی توركیا فشاری خستووەتە سەر دادگاكان بۆ ئەوەی دەمیرتاش نەچێتە بەردەم دادگا.
گوتیشی: "لە 7 مانگی داھاتوو دادگاییكردنی دەمیرتاش بەڕێوەدەچێت، بەڵام دەمیرتاش لە رێگای سكایپەوە بەشداری لە دادگایییكردنی دەكات و ناتوانێت لە دادگا ئامادەبێت".
ماوەی ساڵێكە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی گشتی ھەدەپە بە تۆمەتی ئەندامێتی پەكەكە لە زینداندایە".