ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوانی عه‌ره‌ب خرانه زیندانه‌وه
"گه‌رده‌لووله‌كه‌ی شا سه‌لمان هه‌ڵیكرد"
K24 - هه‌ولێر:
شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پادشای شانشینی سعوودیه، به ده‌ركردنی فه‌رمانه شاهانه‌كانی، گه‌رده‌لوولێكی نوێی به‌رپاكردووه‌و كۆمه‌ڵێك شازاده و به‌رپرسی وڵاته‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می خزاندووه‌ته زیندانه‌وه.
گه‌رده‌لووله‌كه‌ی شا سه‌لمان، ته‌نها به گۆڕانكارییه شاهانه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو 11 شازاده و 38 وه‌زیر و بریكاری وه‌زیره‌كانی ئێستا و پێشوو و سه‌رمایه‌دار و پیاوانی كاری راماڵیووه و میدیاكانی سعوودیه هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی سعوودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و بڕیارانه له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵاوه دراون، كه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌دی كوڕی شا سه‌لمان پێكهێنرابوو.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز لیستێكی ده‌ستبه‌سه‌ركاوه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له به‌رپرسێكی سعوودییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه‌و نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.

لیستی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان.
شازاده وه‌لید كوڕی ته‌لال ئالسعوود، سه‌رۆكی كۆمپانیای " المملكة القابضة"
شازاده موتعه‌ب كوڕی عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری پێشووی پاسه‌وانی نیشتمانی
شازاده، فه‌هد كوڕی عه‌بدوڵڵا كوڕی محه‌مه‌د ئالسعوود، جێگری پێشووی وه‌زیری به‌رگری
شازاده توركی كوڕی عه‌بد،ڵڵا، ئه‌میری پێشووی ناوچه‌ی ریاز
خالید ئه‌لتویجری، سه‌رۆكی پێشووی دیوانی پاشایه‌تی
عادل فه‌قیه، وه‌زیری ئابووری و پلاندانان
ئیبراهیم ئه‌لعه‌ساف، وه‌زیری پێشووی دارایی
عه‌بدوڵڵا سوڵتان، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی
به‌كر بن لادن، سه‌رۆكی گرووپی بن لادن
محه‌مه‌د ئه‌لته‌بیشی، سه‌رۆكی پێشووی رێوڕه‌سمه شاهانه‌كانی دیوانی پاشایه‌تی
عه‌مرو ده‌باغ، پارێزگاری پێشووی ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان
وه‌لید ئال ئیبراهیم، خاوه‌نی تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنیی "ئێم، بی، سی"
خالید ئه‌لمولحم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی " العربية"ـی سعوودیه
سعوود ده‌ویش، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پێشووی كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودیه
شازاده ئه‌میر بن ناسر، سه‌رۆكی گشتی پێشووی ده‌زگای پاراستنی ژینگه و كه‌شناسی
ساڵح كامل و دوو كوڕی، ساڵح سه‌رمایه‌داریكی سعوودییه و خاوه‌نی تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی "ئه‌ی، ئاڕ، تی"ـیه
محه‌مه‌د ئه‌لعه‌موودی، سه‌رمایه‌دار
هه‌رچه‌نده ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه "واس" ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام لێدوانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن: "بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی كه‌س نابوێرێ و هه‌ركه‌سێك بێت، جا شازاده بێت یان وه‌زیر و سه‌رمایه‌دار، ده‌بن به داوی شا سه‌لمانه‌وه".
بۆچوونێكی دیكه‌ش هه‌یه و پێیوایه، ئه‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر، به‌شێكن له هه‌وڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شا سه‌لمان بۆ محه‌مه‌دی كوڕی.