سه‌رۆكی لوبنان: تا حه‌ریری نه‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبوڵ ناكه‌م
سه‌رۆك كۆمار له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه.
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان، میشال عۆن سه‌رۆكی لوبنان هێشتا بڕیاری نه‌داوه ئاخۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات یان نا، بۆ دوا بڕیار له‌مباره‌یه‌وه، عۆن چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌ریری ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی روون بكاته‌وه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان پێكردووه، سه‌رۆك كۆمار له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه.
سه‌عد حه‌ریری رۆژی هه‌ینی لوبنانی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیا جێهێشت و، رۆژی شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی لوبنان راگه‌یاند.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندووه، په‌سه‌ند نه‌كردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌ریری له‌لایه‌ن عۆنه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناڕوونیه‌ك به‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانه‌وه دیاره.
رۆژی شه‌ممه، سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی لوبنان، له‌كاتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه درێژ كرد و گوتی، له هه‌ر شوێنێك ئێران هه‌بێت، گومانی تێدا نییه كه فیتنه و ئاژاوه‌ش هاوده‌می ده‌كه‌ن.