حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌ریری به بڕیاری سعودیا بووه
مانه‌وه‌ی حه‌ریری له‌سعودیا كۆمه‌ڵێك پرسیاری به‌دواوه‌یه
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌رپرسانی سعودیا سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی لوبنانیان ناچار كردووه، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بدات.
ئه‌م قسانه‌ی نه‌سروڵڵا له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هاتووه و گوتی، مانه‌وه‌ی حه‌ریری له‌سعودیا كۆمه‌ڵێك پرسیاری به‌دواوه‌یه، كه زۆر نزیكه له‌وه‌ی ئێستا به‌زۆر له ریاز هێشتبێتیانه‌وه و له‌ژێر چاودێریدا بێت و، رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لوبنان لێ گرتبێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حزبه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی كه حه‌ریری له‌كاتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا به شوێنكه‌وتووی ئێران تۆمه‌تبار كردبوو و، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی بۆ فشاره‌كانی ئێران و حیزبوڵڵای گه‌ڕاندبووه‌وه.