حەشدی شەعبی رێگری لە دەست بەكاربوونی قایمقامی داقوق دەكات

لایەنگرانی حەشدی شەعبی دژی گوتەی پەرلەمانتارانی یەكێتی خۆپێشاندان دەكەن

K24 - ھەولێر

ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی سەردانی داقوقیان كردووە و رایانگەیاندووە، دۆخی داقوق ئارامە و قایمقام دەست بەكار دەبێتەوە، دوای ئەوە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە داقوق خۆپێشاندانیان دژی ھاتنەوەی قایمقام ئەنجامدا.

سەرچاوەیەك لە داقوق بە كوردستان24 راگەیاند: "دوێنی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەکێتی لەگەڵ قایمقامی داقوق سەردانی داقوقیان کردوو، رایانگەیاند، رەوشی قەزاکە ئارامە و لەبەیانییەوە قایمقام دەسبەکاردەبێتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگری لە دەست بەكاربوونەوەی قایمقام دەكەن، بۆ ئەمەش لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە داقوق خۆپێشاندانێكیان رێكخست و درووشمیان دژی دەست بەكاربوونەوەی قایمقام بەرزكردەوە".

دوای ئەوەی لە 16 ئۆكتۆبەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لەلایەن حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی ئێران داگیركران، خەڵكی داقوقیش وەك ناوچەكانی دیكە لەلایەن چەكدارانی ئازار دەدرێن، بەڵام ھەندێك لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی یەكێتی دەڵێن، رەوشی كەركووك و ناوچەكانی دیكە ئارامە.

داوای سەردانەكەیان بۆ داقوق، ئاڵا تاڵەبانی نوسیوویەتی قایمقامی داقوق دەست بەكاربووەوە
داوای سەردانەكەیان بۆ داقوق، ئاڵا تاڵەبانی نوسیوویەتی قایمقامی داقوق دەست بەكاربووەوە
خۆپێشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ رێگریكردن لە دەست بەكاربوونی قایمقامی داقوق
خۆپێشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ رێگریكردن لە دەست بەكاربوونی قایمقامی داقوق